سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی لەبارەی بودجەی عێراق ئاشکرا کرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، سه‌رنجی خۆیان له باره‌ی بودجه‌ی 2019ی عێراقه‌وه هه‌بووه.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌نگاوی باش نراون، سەرۆک وەزیران خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گووتی: “هه‌نگاوی باشمان بڕیووه، كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامه، هه‌ردوولا دوژمنێكی هاوبه‌شمان هه‌یه، كه داعشه و جموجۆڵ و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش هه‌ست پێده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه، هاوكات سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش كرد، كه له ده‌ستپێكدا و له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، تێبینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بودجه‌ی 2019 به گرنگییه‌وه وه‌رگرت.
لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی گووتی: كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا زۆرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا به‌راورد بكرێت به‌ساڵانی رابردوو باشتره، ره‌نگه وه‌ڵامی هه‌موو داخوازییه‌كان نه‌داته‌وه، به‌ڵام باشتره.
دووپاتی له‌وه‌كرده‌وه، نه‌هێشتنی سیستمی پاشه‌كه‌وت ئه‌ركی سه‌ره‌كییه و گوتی: نامه‌وێ ته‌وه‌قوعی خه‌ڵك زیاتر به‌رزبكه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر دڵنیابن و جێبه‌جێ بكرێن بێگومان کارمان هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وت ده‌بێت، هەروەها، لەبارەی رووداوه‌كانی شێلادزێ، رایگه‌یاند، لێره‌دا هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆم بۆ بریندار و ئه‌و قوربانییه ده‌رببڕم و ئه‌وه‌ی روویدا شتێكی زۆر ناخۆش بوو، دووپاتی له سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه نایانه‌وێت خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دژایه‌تیكردن و هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت.
روونیشکردەوە: ئه‌وه‌ی رووده‌دات هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ندێك حزب له ناو خاكی هه‌رێمه‌وه ده‌یانكه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە پێکهاتووە.
له باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی جووتیارانیش رایگه‌یاند: عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و پرسه‌ی باس كردووه.
له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، روونی كرده‌وه: ئێستا گفتوگۆی جددی هه‌یه و رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووش كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ده‌بێت.