نێچیرڤان بارزانی : هه‌ماهه‌نگی باش له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ، له باره‌ی بودجه‌ی ساڵی ۲۰۱۹ رایگه‌یاند:”هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌نگاوی باش نراون و هه‌نگاوی باشمان بڕیووه، كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامه، هه‌ردوولا دوژمنێكی هاوبه‌شمان هه‌یه، كه داعشه و جموجۆڵ و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش هه‌ست پێده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی كرد كه سه‌ره‌نجه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بودجه‌ی ۲۰۱۹ به گرنگییه‌وه وه‌رگرتووه،گووتیشی: “كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا زۆرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا به‌راورد بكرێت به‌ساڵانی رابردوو باشتره، ره‌نگه وه‌ڵامی هه‌موو داخوازییه‌كان نه‌داته‌وه، به‌ڵام باشتره”.
لەبارەی رووداوه‌كانی شێلادزێ،نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم، ده‌ڵێت” لێره‌دا هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆم بۆ بریندار و ئه‌و قوربانییه ده‌رببڕم و ئه‌وه‌ی روویدا شتێكی زۆر ناخۆش بوو، دووپاتی له سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه نایانه‌وێت خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دژایه‌تیكردن و هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت ، ئه‌وه‌ی رووده‌دات هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ندێك حزب له ناو خاكی هه‌رێمه‌وه ده‌یانكه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە پێکهاتووە”.
له‌باره‌ی نه‌هێشتنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: “نامه‌وێ ته‌وه‌قوعی خه‌ڵك زیاتر به‌رزبكه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر دڵنیابن و جێبه‌جێ بكرێن بێگومان کارمان هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وت ده‌بێت”.
له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م،نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت : “ئێستا گفتوگۆی جددی هه‌یه و رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووش كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ده‌بێت”.