عه‌مید شێرزاد ئه‌حمه‌د به‌ڕیوبه‌ری هاتوچۆی كه‌ركوك ده‌ستگیر كرا

نوسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، عه‌قید شێرزاد ئه‌حمه‌د مه‌حمود ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك له‌ پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ۲۳ ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی هاتووچۆ دەستگیرده‌كات به‌ تۆمه‌تی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌ یاساییه‌كان.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ۲۷ی كانونی دووه‌می ۲۰۱۹، هێزێكی پشكنه‌ری گشتی بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كه‌ركوكیان به‌ڕیوبه‌ری هاتوچۆی كه‌ركوك و ۲۳ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندی هاتوچۆیان ده‌ستگیر كردووه‌ ، به‌هۆی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌ یاساییه‌كان.

هاوكات له‌ڕۆژی ۲۲ی تشرینی یه‌كه‌می ۲۰۱۸، قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عیراق، بڕیاریدا به‌ دانانی جه‌مال حه‌كیم محه‌مه‌د وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی كه‌ركوك، له‌ شوێنی عه‌قید شێرزاد ئه‌حمه‌د مه‌حمود، به‌ڕیوبه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ركراو.

Back to top button