باشوری موسڵ داعش خێزانێك كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، كه سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باشووری شاری مووسڵ، چوونه‌ته ماڵی هاووڵاتییه‌ك و سێ كه‌سیان كۆمه‌ڵكوژ كردووه .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ، له گوندی “نهداس”ی باشووری شاری مووسڵ، چوونه‌ته ماڵی هاووڵاتییه‌ك و ژن و پیاوێك و كچێكیان كوشتووه ،هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته گونده‌كه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆدراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، له وتارێكدا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا له عێراق‌و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی ده‌گێڕا، به‌ڵام هێشتا جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق هه‌یه‌و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی هاووڵاتییان.