به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه جوتیاری عه‌ره‌ب هاورده‌ی خانه‌قین ده‌كرێت
به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایش و سه‌قامگیری تێكچوونی باری ئه‌منی و په‌لاماری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێرشی چه‌كداری و بۆمبی چێنراو، بووه‌ته هۆكاری چۆڵبونی سه‌دان گوند له خانه‌قین ،ده‌یان گوندی كشتوكاڵی سنوری خانه‌قین-ی باكوری دیاله، بڕیاریانداوه له‌نێو خۆیاندا ئه‌ركی پاسه‌وانی و پاراستنی ناوچه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
روبه‌رێكی به‌رفراوان له زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی خانه‌قین به‌بێ به‌رهه‌م و خزمه‌ت ماونه‌ته‌وه، به‌شێكیان په‌یوه‌سته به ئاواره‌بونی جوتیارانی كورد دوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رو كێشه‌یه‌كی تری سه‌ره‌كیش ململانێی شوناس و خاوه‌ندارێتی ناوچه‌كه‌یه، كه مێژویه‌كی دورودرێژی هه‌یه .
سەمیر محه‌مەد، سه‌رۆكی سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین ،گووتی “له دوای روداوەكانی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبەرهوه ژمارەیەك جوتیاری عەرەب هاورده كراون بۆ گوندەكان و داوای زەوییە كشتوكاڵییەكان دەكەن ”.
سه‌رۆكی سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین گوتیشی :” له دوای ساڵی ۱۹۷٦وه و بۆ گۆڕینی دیموگرافیای خانه‌قین گرێبه‌ستی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی كورد بۆ هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب كراوه ”.
به‌پێی ئامارێكی به‌شی زه‌ویی كشتوكاڵی له هۆبه‌ی كشتوكاڵی خانه‌قین ، له ساڵانی ۱۹۷٦ تا ۲۰۰۳ زیاتر له دوو هه‌زار گرێبه‌ستی زه‌ویی كشتوكاڵی بۆ هاوڵاتیان عه‌ره‌ب كراوه، دوای پرۆسه‌ی راگواستنی هاوڵاتیانی كورد له‌و سنوره‌دا، ئه‌وه‌ش به تایبه‌ت له خانه‌قین، ناحیه‌كانی مه‌یدان و قۆره‌توو.
سه‌دان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و نیشته‌جێبون له سنوری خانه‌قین، كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری كێشه‌له‌سه‌ر له دوای ڕوداوه‌كانی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت له جوتیاره كورده‌كان سه‌ندراوه‌ته‌وه و دراوه به هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب كه‌له ناوچه‌كانی دیكه‌وه ره‌وانه‌ی شاره‌كه كراون.
له دوای روخانی رژێمی به‌عس له ۲۰۰۳، زۆربه‌ی خێزانه كورده راگوێزراوه‌كان گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و عه‌ره‌بی هاورده‌ش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی پێشتریان كرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردولا به‌پاره و زه‌وی قه‌ره‌بووكرانه‌وه.
لە دوای خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەری گرووپێکی نێو یەکێتی، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی، زیاتر له ساڵێكه شارى خورماتوویان داگیر كردووه‌و هێشتا هیچ ئومێدێك نییه بۆ باشتركردنى دۆخى ئه‌منیى شاره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى شكۆی كورد له ناوچه‌كه.