ڕوسیا داوای زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌ده‌نه‌ له‌ سوریا و توركیا ده‌كات

رووسیا داوای لە تورکیا و سووریا كردووه‌ رێککەوتنی ساڵی ۱۹۹۸ی ئەدەنە زیندوو بکەنەوە و بە گوێرەی ئەو رێککەوتنە کێشەکانیان چارەسەر بکەن ة سووریاش بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ داوا له‌ توركیا ده‌كات كه‌ هێزه‌كانی له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌ .

سووریا داواكه‌ی ڕوسیای قبوڵه‌و لاری نییە لە گەڕانەوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌ده‌نه‌، بەڵام مەرجی ئەوەیە، تورکیا هێزەکانی لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە و میلیشیاکانی نزیک لە تورکیاش پاڵپشتی نەکرێن، به‌ڵام لای خۆیەوە تورکیا، سوورە لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژی هێزەکانی یەپەگە و کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان.

هەرچی هێزەکانی یەپەگە و پەیەدەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، لەگەڵ حکومەتی سووریا گفتوگۆ دەکەن و دەیانەوێت بگەنە رێککەوتن ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر سووریا یەپەگە هاوشێوەی پەکەکە بە گروپێکی تیرۆرستی لەقەڵەم بدا و کۆتایی بە خۆبەڕێوبەریی رۆژئاوای کوردستان بهێنێت كاره‌كان قورستر ده‌بن.

ساڵی ۱۹۹۸، رێککەوتنی ئەدەنە لە لایەن تورکیا و سووریاوە واژۆ کرا، سووریا،عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری پارتی کرێکارانی کوردستانی داڵدەدا بوو و رێگەشی بە کاروچالاکی پەکەکە دەدا لە سنوورەکانی، بەڵام بەو رێککەوتنە، سووریا ئۆجەلانی لە وڵاتەکەی وەدەرنا و بارەگاکانی پەکەکەشی داخست.

بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە، سووریا دەبوو بە تەواوی سنوورەکانی لە پەکەکە بپارێزێت و هیچ مەترسییەک بۆ تورکیا دروست نەکات.

Back to top button