شێخ جەعفەر مستەفا حه‌شدی شه‌عبی له‌ئاست په‌لاماره‌كانی داعش له خانه‌قین بێده‌نگه
قه‌زای خانه‌قین له باكوری پارێزگای دیاله، یه‌كێكه له ناوچه‌كانی جێناكۆك و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، له دوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه‌م شه‌و هه‌یه روداوێكی ئه‌منی به‌رۆكی ناوچه‌یه‌كی خانه‌قین نه‌گرێت ، هیشتا جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش و هیرش و په‌لاماری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ماڵه كورده‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه .
شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانەقین، ڕاگەیاند: “کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو داعش نارنجۆک (ڕومانە)ی بە ماتۆرسکیلەوە بەستووە و لە ناوچەی پیشەسازیی خانەقین تەقیوەتەوە وقوربانی لیكه‌وتووه‌ته‌وه، ئەمەش بۆ ئەوەی خەڵک سەرقاڵ بکات، بەڵام دواتر پەلاماری بازگەی (مەلەکشا) یان “بەختیارێیان داوە”.
بەرپرسی لقی ١٥ـی پارتی له خانه‌قین گوتیشی: “بەهۆی پەلامارەکەی داعشەوە دوو پاسەوانی بازگەکە بریندار بوون، هەرچەندە بارەگای حەشدی شەعبی ٥٠ مەتر لە بازگەی بەختیارییەوە دوورە، بەڵام بەدەم بازگەکەوە نەهاتوون و هیچ هاوکارییان نەکردوون، دواتر هێزەکانی ئاسایش بۆ هاوکاریکردنی بازگەکە هاتوون و دوو ئاسایشیش بریندار بوون”.
شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ـی پارتی له خانه‌قین ده‌شڵێت: “داعش هێڵەکانی پێشەوەی بڕیوە و هاتووەتە ناو شاری خانەقین، چونکە هیچ هێزێک لەناو خانەقیندا نییە بۆ پاراستنی شارەکە، ئەو هێزانەی سوپا و حەشد کە لەوێن بە شەوان نامێنێن و تەنیا چارەسەر بۆ پاراستنی خانەقین گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەیە، ئەگەر پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئارامی بۆ ناوچەکەش دەگەڕێتەوە”.