بەڕێوەبەری ده‌زگای خانەنشینی پێشمەرگەی : ده‌بێ كه‌ناڵی NRT بە فەرمی داوای لێبووردن بکەن

پێشمه‌رگه‌ بوو به‌ ناوو سیمبول و پیرۆزییه‌كانی كورد ،به‌مانای ئه‌وه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌، خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌ پێش مه‌رگی خۆی داناوه‌ ، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان دژی سوكایه‌تی له‌ شاشه‌ی كه‌ناڵی خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و داوایان له‌ كه‌ناڵی NRT شاسوارعه‌بدواواحید كرد كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی به‌ ناسنامه‌ی پیشمه‌رگه‌ی كردووه‌ داوای لیبوردن بكه‌ن .

شێخ عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری ده‌زگای خانەنشینی پێشمەرگەی له‌ سلێمانی، ڕاگەیاند: “لە کەناڵی NRT یەوە کەسێک سوکایەتی بە ھێزی پێشمەرگە کرد، هەرچەندە شەکری شکاند، چونکە ھەموو شۆڕشەکانی گەلی کورد بەخوێنی پێشمەرگە سوور بووە و ئەم دەستکەوتەی ئێستا لە ھەرێمی کوردستان بەرجەستە بووە، ھەمووی دەگەڕێتەوە بۆ نەبەردیی پێشمەرگە، بۆیە ئەو کەناڵە سووکایەتی بە پێشمەرگە کردووە، دیارە خۆی نۆکەری بێگانەیە، بۆیە بەرنامەی بۆ ئەو کەسە داناوە تاوەکوو قسە بە ھێزی پێشمەرگە بڵێت”.

بەڕێوەبەری ده‌زگای خانەنشینی پێشمەرگەی له‌ سلێمانی، ڕاشیگه‌یاند:” کەناڵی NRT بەرپرسیارە لەو بێحورمەتییەی بەرامبەر پێشمەرگە کراوە ، ئەگەر ئەو کەناڵە ڕێگە بۆ کەسانی لەو جۆرە خۆش نەکات، ھیچ کەسێک جورئەتی ئەوەی نییە سووکایەتی بە پێشمەرگە بکات، بەڵام دیارە ئەو کەناڵە و ئەوەی بێحورمەتییەکەی کردووە، زۆر داخ لە دڵە بەرامبەر پێشمەرگە“.

شێخ عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری ده‌زگای خانەنشینی پێشمەرگەی له‌ سلێمانی ئاشکرای کرد کە ئەوان ”بەھیچ شێوەیەک ئەو سووکایەتییە قەبووڵ ناکەن“ و دەبێ کەناڵی NRT لەگەڵ ئەو کەسەی کە سووکایەتیی کردووە، ”بە فەرمی داوای لێبووردن لە پێشمەرگە بکەن”. بەڕێوەبەری ده‌زگای خانەنشینی پێشمەرگە گوتیشی : “سکاڵای یاساییمان لەدژی ئەو کەسە تۆمار کردووە کە سووکایەتی بە پێشمەرگە کردووە و داوا دەکەین کەناڵی NRT ئەو سووکایەتییانە بەرامبەر بە پێشمەرگە ڕابگرێت”.

كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ خه‌بات و هه‌وڵ و كۆششێكی زۆری كردووه‌ بۆ پاراستنی كلتور و زمان و پیگه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا‌، توانیویه‌تی روبه‌رووی نه‌یاره‌ و دووژمنانی ببێته‌وه‌و شوێنی خۆشی له‌ مێژووی ململانێی ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه‌.

Back to top button