رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داوایه‌ك ئاراسته‌ی په‌كه‌كه‌و توركیا ده‌كه‌ن
لە راگەیێندراوێکدا کە ۱۰ خاڵی لە خۆ گرتووە و واژۆی ۱۰ رێکخراوی مەدەنی پارێزگای دهۆکی لەسەرە، ئیدانەی بۆردوومانە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سنوورەکە کراوە و داوا لە تورکیا دەکەن “دەستدرێژییەکانی” بۆ ناوچەکە بوەستێنێت ئەو بۆردوومانانە رابگرێت و رێز لە سەروەری خاکی کوردستان بگرێت و بەبیانووی جیاجیا خەڵکی دەڤەرەکە نەکەنە ئامانج.
۱۰ رێکخراوەکەی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داوا لە پەکەکەش دەکەن “لەبەر بەرژەوەندی گشتی کوردستان و ئارامی ناوچە سنوورییەکە، پاشەکشە لە گوند و موڵکی خەڵک بکەن و دەرفەت بۆ سوپای تورکیا نەڕەخسێنن زیاتر هاووڵاتیانی دەڤەرەکە بکاتە ئامانج کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ۵۰ هاونیشتمانی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە”.
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بوونی پەکەکە لە ناوچەکە به‌مه‌ترسی ده‌بیینن و بووه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م ژیانی لە زیاتر لە ٤۸۰ گوندی ناوچەکە كه له ژیان و لە ماڵ و حاڵی خۆیان بێبەش بوون و کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ئابووری گەشتیاری و کشتوکاڵی ناوچە کردووە.
۱۰ رێکخراوەکەی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن گوشار بخاتەسەر حکومەتی عێراق کە پێداچوونەوە لەسەر رێککەوتنی خۆی لەگەڵ تورکیا بکات بۆ دوورخستنەوەی بارەگاکانی توركیا لەنێو خاکی کوردستان.