به ڤیدیۆ گرژی و ئاڵۆزی گه‌شتیارێك له‌ناو فڕۆكه‌دا له‌سه‌ر نوێژكردن له‌گه‌ڵ تیمی فرۆكه‌وانی ببینه
فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و به‌ره‌و تونس به‌ڕیده‌كه‌وێت ،هێشتا فڕۆكه‌كه‌ی كۆمپانیا ترانساڤیا له ئاسمانی فه‌ره‌نسا ده‌رنه‌چووبوو،گه‌شتیارێكی موسڵمان ویستویه‌تی له فرۆكه‌كه‌دا نوێژ بكات ،به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منی فڕۆكه‌كه‌وه ڕێگری لێده‌كرێت ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت نوێژ بكات .
دواتر گرژی و ئاڵۆزی ده‌كه‌وێته نێوان گه‌شتیاره‌كه‌و به‌رپرسانی ئه‌منی فڕۆكه‌كه و به ناچاری ئاراسته‌ی گه‌شته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و له فڕۆكه‌خانه‌ی نیسی باشووری فه‌ره‌نسا ده‌نیشێته‌وه،دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌چنه ناو فڕۆكه‌كه و گه‌شتیاره‌كه ده‌هێننه‌وه خواره‌وه.
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا گرژی ده‌كه‌وێته نێوان گه‌شتیاره‌كه و ئه‌فسه‌ره ئه‌منییه‌كان، گه‌شتیاره‌كه به زمانی فه‌ره‌نسی قسه ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت: “پێم بڵێن من چیم كردووه؟ چیم كردووه؟ ئێوه ئازارم ده‌ده‌ن.. ده‌تانه‌وێ چی بكه‌ن؟ اڵه اكبر”.
شایه‌تحاڵانی ناو فڕۆكه‌كه، كه گه‌شته‌كه‌یان بۆ تونسی پایته‌خت بووه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌شتیاره تونسی بووه و وه‌كو گه‌شتیاره‌كانی دیكه ئاسایی بوو، ده‌بووایه هاوكارییان كردبا و نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.