نهێنی پشت ئه‌و شاته شاته‌ی شاسوار و كه‌ناڵه‌كه‌ی
رێكان سه‌باح
له‌سه‌رو به‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكی دا له‌كاتی كۆنگره‌ی لاوانی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی سێ هێلی سه‌ره‌كی دیاری كرد كه هێشتا دروشم و به‌رنامه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاشكرا نه‌كرابوو، سه‌رۆك بارزانی له‌وێدا، گوتی له خوڵی داهاتووی حكومرانی دا، ده‌بێت ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بنووسرێته‌وه، بخرێته به‌رده‌م خه‌ڵك واتا ده‌بێت كوردستان خاوه‌ن ده‌ستوور بێت، تێیدا سیسته‌می سیاسی یه‌كڵا بكرێته‌وه، له هێڵی دووه‌می كه له وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دا خرایه روو، دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بوو، كه گوتی برۆن ده‌نگ بده‌ن به پارتی تا كۆتایی به گه‌نده‌ڵی بهێنرێت، له هێلی سێههمینیشدا، باس له به‌دامه‌زراوه كردنی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌روه‌ری یاسا كرا، ئه‌وه بوو دروشمی كوردستانێكی به‌هێزی بۆ پارتی لێكهوتهوه، پارتی به دروشمی به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێز هه‌نگاوی نا”.
له ئێستادا كه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ناو چه‌قی دانووستاندن دایه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز له كوردستاندا، روانگه‌ی پارتیش هه‌ڵێنجراوی گوتاره‌كه سه‌رۆك بارزانیه، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز له‌كوردستاندا، ئه‌وه‌شه پارتی دوو لایانی یه‌كه‌م و دووه‌می ده‌ستنیشان كردووه له پێكێهانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ردوو هێزی دووه‌م و سێهه‌می گۆره‌پانی سیاسی كوردستانه” یه‌كێتی و گۆڕانه”، به‌ڵام دانووستاندنه‌كان له گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌و دوو لایانه، جیاوازی هه‌یه، دانووستاندن له‌گه‌ڵ گۆڕان زیاتر هه‌ڵێنجراوی به‌رنامه و كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، زیاتر وابه‌سته‌ی پۆسته، یه‌كێتی ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای پۆسته‌وه‌یه بۆی گرینگ نیه كه به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت چیه”.
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا شایانی گوتنه، به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت بۆ ئه‌م حكومه‌ته خاڵی ستراتیژ و جێگای هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، چونكه به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت، هه‌ڵێنجراوی ئه‌و به‌رنامه و بانگه‌شه‌یه بوو كه پارتی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خستیه روو، دیاره ئه‌م گفتوگۆیه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایان كراوه كه براوه‌ی دووه‌م و سێهه‌من، ئه‌مه‌ش دێته ئه‌و واتایه كه حكومه‌تی ئه‌م جاره ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌ركه سه‌خته‌كان و سه‌روه‌ری یاسا و به‌دامه‌زراوه‌كردن و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بات، یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان له چاكسازی و پوختكردنی داهاتوو و خه‌رجیه‌كان ده‌ستپێده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، ئه‌مه‌ش به‌و وتایه دێت، كه پارتی ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و قه‌رزانه ده‌بات، كه له‌لایان كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستانه له‌حكومه‌ت قه‌رز كراوه”.
بهورهنگرێژیه بێت كه حكومه‌ت نوی له‌سه‌ر بینادهبێت، دوو خاڵ بۆته مه‌ترسی له‌سه‌ر شاسواری و كه‌ناڵه‌كه‌ی، ئه‌وانیش ” سه‌روه‌ری یاسا و قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت” كه دیاره بیناكردنی فراكسیۆن و حزب و كه‌ناڵی ئێن ئارتی، له‌سه‌ر پشكی چاڤیلاند و 45 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی حكومه‌ت بیناكراوه، ئه‌مه‌ش له حكومه‌تی داهاتوو دا، شاسوار و كه‌ناڵه‌كه‌ی و كۆمپانیاكه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر ئه‌م لێپێچینهوهیهوهو، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان دا باس كراوه، بۆیه له ئێستادا به‌ناو كه‌ناڵی میدیایه‌كه‌ی و فراكسیۆنه‌كه‌ی كه‌وتوونه‌ته پهڵهقاژی، ده‌یانه‌وێت ئه‌م مه‌ودایه، له زاكیره‌ی بینه‌رێكی به‌سته‌زماندا، رسم بكه‌ن كه گوایه ئه‌گه‌ر له حكومه‌تی داهاتوو ده‌ست بۆ ئه‌م دۆسیانه بران له به‌ر بابه‌تی سیاسیه، بۆیه له ئێستادا گرژی له خۆڕاكهی شاسوار و كه‌ناڵه‌كه‌ی به‌رئه‌نجامی ئه‌و شین و یالێلیهیه”.
حكومه‌تی داهاتووی كوردستان پابه‌ند ده‌بیت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌لایی كۆمپانیاكانه، وهرههروهها بیناكردنی سه‌روه‌ری یاسا و بهدهنگهوهها هاتنی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند ده‌بێته پرسیار له‌سه‌ر یه‌كیتی ئایا به‌راستی ئه‌و هه‌موو پێشهڵكاریه یاسایه له‌لایان ئێن ئارتی و شاسوار و داڵددهدانی به‌واتای چیه‌وه دێت؟!، هۆكار چیه؟ خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌چێته ژێر بریاری یاسا و ده‌ست به‌سه‌ر داگریتنی مولك و ماڵی و پاره‌ی كۆمپانیای شاسوار له به‌ر قه‌رز حكومه‌ت، ئه‌وه بێشك پرسیارێك دێته پێشه‌وه بۆچی یه‌كێتی داڵده‌ی ئه‌و هه‌موو پێشهڵكاریه یاسایه‌ی و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی 45 ملیۆن دۆلاره‌ی حكومه‌تی له‌لایان شاسواری داوه؟