خۆپیشاندەرە “ملپێچ سورەكان” لە دژی خۆپیشاندەرە “ئێلەگ زەردەكان” لە فەڕەنسا رژانە سەر شەقام
دوای تێپەڕینی نۆ حەفتە بەسەر خۆپیشاندانەكانی فەڕەنسا كە خۆپیشاندانەكان بە ناوی خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەكان داوای دەست لە كار كێشانەوەی ماكرۆن و گۆڕانكاریان دەكرد لە حكومەت, ئەمڕۆ دژ بە ئێلەگ زەردەكان خۆپیشاندەرانی ملپێچ سوور لە دروشمەكانیاندا ئاماژەیان بەوە كردووە، كە متمانە و باوەڕی تەواویان بە حكوومەتی فەڕەنسی هەیە.
بە پێی هەوالًێكی كەنالی (فرانس 24) ئەمڕۆ بە هەزاران خۆپیشاندەر رژانە سەر شەقامەكان و, خۆپیشاندەرەكان، بە دروشمی “ ڕێپێوانی كۆماریی بەرگریكردرن لە ئازادییەكان “ لە پێناوی “ گەیاندنی دەنگی زۆرینەی بێدەنگ و بەرگریكردن لە دیموكراسیەت و دامەزراوەكان” و بە پۆشینی ملپێچی سوور، لە گۆڕەپانی (نەتەوە) دەستیان بە چالاكییەكەیان كرد و بەرەو گۆڕەپانی كۆماری كەوتنە ڕێ.
لەكاتێكدا ملپێچ سوورەكان پێشوەختە جەختیان لەوە كردۆتەوە، كە هەموو كردەوەیەكی توندوتیژی لە دژی ئێلەگ زەردەكان و تێكدانی شەقامی فەڕەنسی ڕەت دەكەنەوە، بەڵام بەڕای هەندێك لە چاودێران، ڕەنگە ئەم خۆپیشاندانانە، جگە لەوەی زیان بە هەوڵەكانی هێوركردنەوەی دۆخەكە بگەیەنن، كە مانوێل ماكڕۆن، سەرۆكی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێلەگ زەردەكاندا دەیدات بگەیەنن، هاوكات دوور نییە بەریەككەوتنی ملپێچ و ئێلەگەكان و توندوتیژی لێ بكەوێتەوە و دۆخەكە ئاڵۆزتر بكات.
بۆ دوو مانگ دەچێت خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەكان، تەواوی فەڕەنسای تەنیوەتەوە، لەو ماوەیەدا خۆپیشاندەران و هێزەكانی پۆلیس بە توندی بەریەك كەوتوون و چەندین حاڵەتی توندوتیژی ڕوویانداوە، كە بە هۆیانەوە برینداری كەوتۆتەوە.