تا چەند لە وەرزی سەرما گوێڕایەڵی ئامۆژگارییەکانی دایک و باوکان بین؟

توشبوون بە ئەنفلۆنزا بەھۆی ڤایرۆسەوە وەک شەڕێک لێی دەڕوانرێت کە ھەر دەبێت تووشی ببیت لە وەرزی زستاندا. ئەوە بیرۆکە بەربڵاوەکەیە لە لایە ھەمووان، بۆیە خۆپاراستن لێی شتێکی زۆر ئاساییە بەتایبەتیش لەلای منداڵان.

بۆ خۆپاراست لەو نەخۆشییە سەرەتا بە ھەنگاوەکانی ناو ماڵ دەستپێدەکات، ئەو ئامۆژگاریانەی دایک و باوکان بۆ خۆپاراستن لێی کە ئەوانیش لە دایک و باوکیان بۆیان ماوەتەوە کە دەکرێت ھەندێک شتی ناراستیشی تیدابیت، بەڵام ھەر لەسەری بەردەوامن و نەوە بۆ نەوە دەمێنێتەوە تا رادەیەک دەگاتە کارێک بەپێی ئامۆگارییەکی زانستی داو و دەرمانیشی بۆ بەکاردەھێندرێت.

لە لێکۆڵینەوەیک، کە “سی ئێن ئێن” کردوویەتی، لە ١٠ کەسدا ٧ کەس باوەڕیان بە ئامۆژگاریی دایک و باوکیان ھەیە وەک “بە قیژ تەڕەوە نەچیتە دەرەوە” کە ئەوەشتێکە زۆر دوورە لە راستییەوە لەبەر ئەوەی کاتێک قژ تەڕ دەبێت، ھەست بەسەرما دەکەین، بەڵام نابێتە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشی، جونکە تاڵەکانی قژ ھیچ کاریگەرییان لەسەر ھیچ نەخۆشییەک نابێت.

بۆ ئەوەش، کاسرین ولیامسون، وتەبێژی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ تەندروستی رایگەیاندووە: ئەو بیرۆکەیە زۆر دوورە لە راستییەوە، تووشبوون بە نەخۆسیی ئەنفلۆنزا دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کەسێکی تووشبوو بەو نەخۆشییە بۆ گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە، بەتایبەتیش لە منداڵاندا.

بیرۆکەیەکی تریش بەھەمان شێوە بەربڵاوە، وەک کاتێ کەسەکان بەھۆی ساردیی کەشوھەواوە نەخۆشدەکەون، بە پێی وتەکانی کاسرین، ئەو بیرۆکەیەش دوورە لەراستیەوە، ئەو دەڵێت: ھەوای سارد ڤایرۆس لەناودەبات نەوەک تووشی نەخۆشیمان بکات، ئەوەی لەو کەشوھەوایەدا توشی نەخۆشیمان دەکات ئەوەیە خزم و کەسوکار و ھاورێکان لەو کەشوھەوایانەدا زیاتر کۆدەبنەوە زیاتر لە ھەر کاتێکی تر ئەوانە ھۆکاری گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسانەوە دەبینە نەخۆشی نەوەک ھەوای سارد.

بۆ چارەسەری ئەوانەش، کاسرین ئامۆژگاریی دایک و باوکان دەکات منداڵەکانیان بە شێوەیەکی دروست خۆراکە بەسوودەکان بخۆن بەو شێوە بە دوور دەبن لە ئەنفلۆنزا و نەخۆشیی سەرما.

Back to top button