پێنج یاسای سادە بۆ ژیانێکی تەندروستتر

لەناو ژیانێکی جەنجاڵ و ئەرکێکی زۆری ماڵ و خێزان و شوێنی کار و پابەندبوونە کەسی و کۆمەڵایەتی و پیشەییەکان، ژیانمان بەرەو جەنجاڵییەکی زۆر ڕۆشتووە و ئەرکەکانمان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەکات، ئەمەش وایکردووە ژیانمان ڕێچکەیەکی ناتەندروستی گرتۆتە بەر.

بۆ ئەوەی دووبارە تەندروست بژیت دەبێت کۆمەڵێک شت ئەنجام بدەیت و تەندروستیت بەرەو باشتر بەریت، ڕەنگە لە سەرەتادا نەتوانیت هەموویان جێبەجێ بکەیت بەڵام پاش ماوەیەک وەک خویەکی لێدێت و بە باشی پەیڕەویان دەکەیت.

کەمتر شەکر بخۆ و زیاتر میوە بخۆ.

کەمتر گۆشت بخۆ و زیاتر سەوزە بخۆ.

کەمتر خۆت تووشی فشار بکە و زیاتر بنوو.

کەمتر ئوتۆمبێل لێبخورە و زیاتر بە پێ بڕۆ.

کەمتر تووڕەبە و زیاتر پێبکەنە.

Back to top button