لەبەغدا هەوڵێكی مەترسیدار هەیە بۆ كۆتایی هێنانی بەكورد لە عێراق

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە هەوڵدانەك هەیە بەپێی یاسا لە پەرلەمانی عێراق سیستەمی هەرێمی فیدرالی لە كوردستانی باشور هەڵوەشێنەوە و پێشمەرگە و دامەزراوەكان بەپێی یاسا لە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشێنرێتەوە.
 
سەرچاوەیەك لە بەغدا بەخواكوڕكی راگەیاند ئەمرۆ هەرسێ فراكسیۆنی گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ پرۆژە پێشنیارێكیان كردووە كە حكومەتی عێراق راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ شارەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنێتەوە، ئەمەش لەزاری هۆشیار عەبدولای ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان پشتراستكرایەوە.
 
سەرچاوەكە دەشلێت پیلانەكە زۆر گەورەترە دەلێت، كوتلەی مالیكی و هەرسێ فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و هەوڵ هەیە كە كەسانی تریش لەپەرلەمانی عێراق بهێنە ناو ئەو پیلانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی فیدرالی هەرێمی كوردستان و لەچوارچێوەی ئەو یاسایە فیدرالیەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنەوە. راستەوخۆ بەغدا مامەڵە لەگەڵ شارەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات، حكومەتی كوردستانیش بەیاسا هەڵوەشێنێتەوە.
 
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت پیلانەكە بەم شێوەیە كە بەڵگە لەسەر هەرێمی كوردستان كۆبكرێتەوە، پاشان لەژێر رۆژشنای ئەو بەڵگانە كوتلەیەك پێك بهێنرێت لەژێر ناوی چاكسازی لە عێراق و لە پەرلەمانی عێراق بریار لە هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بدرێت.
 
شایانی باسە پێشتر هۆشیار عەبدولا لە تۆری كۆمەلایەتی فیس بووك ئەو پیلانەی ئاشكرا كردوو رایگەیاند كە لە دانیشتنی ئەمرۆ لە پەرلەمانی عێراق داوای كردووە راستەوخۆ حكومەتی عێراق مامەڵە بكات لەگەڵ شارەكانی كوردستان و هیچ حیسابێك بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكات.
Back to top button