شەش ھۆکاری توشبوون بە سەرئێشەی بەردەوام

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی پزیشکی کەلە پێگەی (women’s health) بڵاوکراوەتەوە لە نێوان ھەر چوار خانمێک خانمێک توشی سەرئێشە دەبێت و ئاماژە بۆ ئەو ھۆکارانە دراوە کەدەبنە ھۆی توشبوون بە سەرئێشە :

١-ھیلاکی: ھیلاکی زۆری ڕۆژانە ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی پەستان لەسەر ماسولکەکان،و توشبوون بە سەرئێشە.

٢-گۆڕانکاری لە ھۆڕمۆنەکاندا: گۆڕانکاری لە ھۆڕمۆنی (Progesterone ، estrogens ) بە دو ھۆکار دادەندرێن بۆ توشبوون بە سەرئێشە.

٣-زۆر خواردنەوەی کافاین: زۆر خواردنەوەی کافاین یەکێکە لە ھۆکارە باوەکانی توشبوون بە سەرئێشە.

٤-دورکەوتنەوە لە خواردنی دروستکراو و گرنگی دانی زیاتر بەخواردنە دانەوێڵەیەکان.

٥-توشبوون بە حەساسیەت ،ھەندێک  کات ئەو بۆنانەی کە مرۆڤ بەکاریان دەھێنێت ھۆکارن بۆ توشبوون بە حەساسیەت و دروستبوونی سەرئێشە.

 

٦-ناڕێکی خەو،زۆر جار ناڕێکی لەکاتەکانی خەو و کەم خەوی دەبنە ھۆی دروست بوونی ئازار و توشبوون بە سەرئێشە.

Back to top button