مەسیحییەکانی نەینەوا: ئەگەر پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ئێمەش ناگەڕێینەوە

کەسایەتییەکی مەسیحی رایدەگەیەنێت، کە بەبێ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سنووری ناوچە کوردستانییەکانی ئەو پارێزگایە، مەسیحیەکان ناگەڕێنەو، وەحیدە یاقۆ هورمز، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان، کە مەسیحییە، رایگەیاندووە، ئاوارە مەسیحییەکا بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان و خراپیی بارودۆخی ئەمنی، ناگەڕێنەو سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە نەینەوا.

وەحیدە یاقۆ هورمز، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوە، هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەشتی نەینەوا، ئەوا مەسیحییەکانیش ناگەڕێنەوە، چونکە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ترس و دڵەڕاوکێیان لەو ناوچانە بڵاو کردووەتەوە.

بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و شەڕی میلیشیا تائیفییەکانی عێراق، زۆرینەی مەسیحییەکانی عێراق بە گشتی و نەینەوا بە تایبەت، ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و پەنایان بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان هێناوە.

 

Back to top button