بەوێنە.. باران بارین رێگەی سۆران – خەلیفانی داخست

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 28/1/2019، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: ئاگاداری شۆفێران و ھاووڵاتییان دەکەینەوە، کە بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، ڕێگای گەلی عەلی بەگ بە درێژایی دوو کیلۆمەتر گیراوە”.

ھاتوچۆی سۆران داوا لە ھاووڵاتییان و شۆفێران دەکات: تا ئاستی ئاوەکە دانەبەزێت، ڕێڕەوکردن مەترسیدارە، بۆیە بۆ سەلامەتیی خۆتان، گەشت مەکە، لەلایەکی دیکەوە بەرگریی شارستانیی سۆران ڕای گەیاندووە، شەوی ڕابردوو، بەھۆی بارانبارینی بەخوڕ لە گەڕەکی (ھەرێم)ی سۆران، ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێک و تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەھانایانەوە چوونە.

لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە، بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستانیش بێت، سبەی سێ شەممە ، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینە لەسەر ھەرێمی کوردستات کۆتایی پێ دێت

 

Back to top button