کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان باران دەبارێت، لەدوای نیوەڕۆ ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانبارینی بەلێزمە بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێ شەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور و نمە باران دەبێت، لەدوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە، کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە، کەسبەی سێشەممە لە کاتەکانی پاش نیوەڕۆ، کۆتایی بە کاریگەریی ئەم شەپۆلە بارانبارینە دێت.

Back to top button