پەیامی هاوخەمی مسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
لە پەیامێکدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 28-1-2019 بەبۆنەی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ، مێری ئێزدییانی کوردستان و جیهان، مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کوردانی ئێزدی و تەواوی گەلی کوردستان و جیهان دەکات.
ده‌قی په‌یامه‌كه..
خانه‌واده‌ی بەڕێزی میر تەحسین بەگ، میری ئێزیدیانی کوردستان و جیهان
به غەم و دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (میر تەحسین بەگ) میری ئێزیدییانی کوردستان و جیهان و كه‌سایه‌تی نیشتمانپەروەری کوردستان‌مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەی خۆمان بە خانه‌وادەی به‌ڕێزیان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی لە خزم و دۆستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەرجەم برا ئێزیدیانی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر رەحمەت و دڵۆڤانی خۆی بخات و ئارامی و دڵنه‌وایش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
براتان
مەسرور بارزانی
٢٨/١/٢٠١٩