مەسرور بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی میر تەحسین بەگ په‌یامی هاوخه‌می ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات
مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ، بەبۆنەی كۆچی دوایی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدیانی کوردستان و جیهان، له په‌یتامێكی خاوخه‌می دا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی میر تەحسین بەگ و ھەموو ئێزدییەكان دەكات.
مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم،له په‌یامێكی هاوخه‌میدا ، ده‌لێت: “بە خەم و دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (میر تەحسین بەگ) میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان و كه‌سایه‌تی نیشتمانپەروەری کوردستان‌مان پێگه‌یشت”.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم ،ده‌شلێت :” به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەی خۆمان بە خانه‌وادەی به‌ڕێزیان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی لە خزم و دۆستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەرجەم برا ئێزدیانی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین. له خودای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر رەحمەت و دڵۆڤانی خۆی بخات و ئارامی و دڵنه‌وایش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت”.