پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی میری ئێزیدیانی كوردستان و جیهان

 بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 28ـی 1ـی 2019 میر تەحسین بەگ میری ئێزیدیانی كوردستان و جیهان كۆچی دوایی كرد.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی میر و پیاوانی ئایینی ئێزیدی و هەموو خوشك و برا ئێزیدییەكان لە كوردستان و جیهان و هەورەها لە گەلی كوردستان دەكەم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو میرتەحسین بە ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

لە دەست دانی میر تەحسین بەگ خەسارەت و بۆشاییەكی گەورەیە بۆ خوشك و برا ئێزیدییەكان و هەموو لایەكمان. لێرەدا هیوادارین بە حیكمەت و هیممەتی هەموو لایەك ئەو بۆشاییە پڕ بكرێتەوە و تەبایی و برایەتیی نێوان سەرجەم ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان پتەوتر و قووڵتر بكرێت.

مسعود بارزانی

28ـی 1ـی 2019

Back to top button