دواین زانیاری و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا

خواكوڕك

ئەمەریکایـیەکان لە بەردەم بنکەکانی دەنگدان ڕیزیان بەستووە بۆ هەڵبژاردنی 45 هەمین سەرۆکی وڵاتەکەیان لە پاش پـێشبڕکێـیەکی توندی هەڵبژاردن لە نێوان هەردوو کاندیدی سەرەکی هێلەری کلنتنی دیموکرات و دۆناڵد ترەمپی کۆماری.

نزیکەی 225 ملیۆن ئەمەریکى لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا مافی دەنگدانیان هەیە، لە دەنگدانی پـێش وەختدا زیاتر لە 40 ملیۆن ئەمەریکى لە 37 ویلایەت و واشنتنی پایتەخت دەنگی خۆیان داوە.

هەروەها ئەو ئەمەریکیانەی بەهۆی کارەوە یان هەر چ هۆکارێـکی دیکە لە ناوچەکانی خۆیاندا نین و خوازیاربوون دەنگ بدەن، ئەوانیش پـێشتر دەنگیان داوە.

هەرچەندە ڕاپرسیه‌ گشـتیـیەکان نیشانی دەدەن هێلەری کلنتنی تەمەن 69 سـاڵ شتێـک لە پـێش دۆناڵد ترەمپی تەمەن 70 سـاڵە، بەڵام لە ئێسـتادا پـێشبینیـیەکی تەواو ناکرێت کامیان لە کۆتایـیدا سەرکەوتن بەدەسـت‌دەهێنێت، ئەنجامەکان هەرچۆنێـک بن، ئەوا ئەمەریکا شتێـکی بێ پـێشینە لە مێژووی خۆی تۆماردەکات.

ئەگەربێت و خانم کلنتن براوە بێت، ئەوا دەبێتە یەکەم سەرۆکی ژن لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەروەها سەرۆکێـک کە پـێشتر هاوژينه كه ى سەرۆکی وڵاتەکە بووە، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەربکەوێت، ئەوا دەبێتە یەکەم سه‌رۆكی وڵاتەکە کە دوربووە لە جیهانی سیاسەت ببێتە سەرۆک.

جێی ئاماژەیە لە پاڵ هێلەری کلنتن و دۆناڵد ترەمپ 4 کاندیدی دیکە بۆ سەرۆکایەتی هەن کە یەکێـکیان خانمە، ئەوانیش بریتین لە گاری جۆنسن لە پارتی لیبراڵ و خانم جێڵ شتاین لە پارتی سەوز و دارێڵ کاستڵ لە پارتی دەسـتوری و ئیڤان مەکمۆڵن کاندیدی سەربەخۆ. بەڵام هیچ لەم کاندیدانە بنکەیەکی جەماوەری وەهایان نیـیە کە بتوانن ببنە ڕکابەری کلنتن و ترەمپ.

 

سه رچاوه/ VOA NEWS

Back to top button