شاخهوان عهبدوڵڵا: پێشبینی دهكهین ههنگاوهكان بۆ ئاسایكردنهوهی دۆخی كهركوك بهباشی بڕۆن
پێنجشەممەی ڕابردوو ۲٤ـی كانوونی دووهمی ۲۰۱۹، ئەمەریكاییەكان لە شاری بەغدا لەگەڵ پێكهاتە و لایەنەكانی شاری كەركووك كۆ بوونەوە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شاری كەركووك و، پڕۆژەیەكیان ئامادە كردووە و داویانە بە پێكهاتە و لایەنەكانی ئەو شارە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئهندامی خولی پێشووی پهرلهمانی عێراق ڕایگهیاند: “پاش ئەوەی لە كۆبوونەوەی ڕابردوودا ئەمەریكییەكان پڕۆژەكەی خۆیان بۆ ئاساییكردنەوەی شاری كەركووك دا بە لایەنەكان و بۆ ئەوەی لەگەڵ سەركردەكانی خۆمان كۆ ببینەوە و ڕای ئەوان بەرینەوە لەسەر ئەو بابەتە، بڕیار وایە لە دوو هەفتەی داهاتوودا كاتێكی تر دیاری بكەین بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی تر لەبارەی پرۆژەكە ئەنجام بدەین و بچینە قۆناخێكی ترەوە.”
دوای كۆبوونەوەكەی ئهمریكییهكان و پێكهاتهكانی شاری كهركوك ، بەشێك لە لایەنە عەرەبی و توركمانەكانی شاری كەركووك لە ڕاگەیاندنەكانەوە دژایەتیی خۆیان بۆ پڕۆژەكەی ئەمەریكا دەربڕی .
شاخەوان عەبدوڵڵا ئهندامی لیژنهی ئاسایكردنهوهی دۆخی كهركوك، گووتی: “ئەو دژایەتییەی باس دەكرێت، دەبێ نەمێنێت، ئەمەریكاش زۆر گوێ بەو بابەتە نادات و ئەوانیش دەزانن ئەو پرسە زۆر جددییە، بۆیە نەیانتوانی لای خۆیان بڵێن دژین و لە كۆبوونەوەكەدا وەڵامیان نەدایەوە، لەبەر ئەوە پێشبینی دەكەین هەنگاوەكان بەرەو باشی بڕۆن و ئومێد زۆرە كە لە قۆناغی گفتوگۆكانەوە بچینە قۆناغی كردارەوە.”