به‌ڕیوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ گۆڕینی ئاراسته‌ی شه‌قامه‌كان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا شۆفێران ‌و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كە گۆڕانكاریی لە ئاراستەی چەند شەقامەكانی ناو شاری سلێمانی دەكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت : ” ‌رۆژی هه‌ینی ۱ی۲ی۲۰۱۹وە گۆڕانكاریی له ‌ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناو شاری سلێمانیدا ده‌كرێت، له‌پێناو نه‌هێشتنی فشار و قه‌ره‌باڵغی سه‌ر شه‌قامه‌كان”.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دا ھاتووە: “له‌ باخی گشتییه‌وه‌ هه‌ردوو ئاراسته‌ی شه‌قامه‌كه‌ ده‌بێت به‌یه‌ك ئاراسته‌ به‌ره‌و فولكه‌ی یه‌كگرتن سه‌رده‌كه‌وێت”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ده‌شلێت:” شه‌قامی قه‌ناتیش به‌هه‌مان شێوه‌، ده‌بێته‌ یه‌ك ئاراسته‌ به‌ره‌و پاركی دایك ده‌چێت، شه‌قامی پیره‌مێردیش ده‌بێته‌ یه‌ك ئاراسته‌ به ‌ئاراسته‌ی به‌رده‌ركی سه‌راو شه‌قامی مه‌وله‌ویش، ده‌بێته‌ یه‌ك ئاراسته‌ به‌ره‌و سلێمانی پاڵاس، هه‌روه‌ها شه‌قامی كاوه‌ ده‌بێته‌ یه‌ك ئاراسته‌ تاوه‌كو فولكه‌ی خانه‌قا، به‌ڵام شه‌قامی ئۆرزدی وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌”

Back to top button