فه‌نزوێلا خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و داوای چاكسازی ده‌كه‌ن
رووداوه نێوخۆییه‌كان و ره‌وشی ئابووری ڤه‌نزوێلا، بووه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر بازاڕی وزه‌ی جیهان ،ڤه‌نزوێلا ئه‌ندامی ڕیكخراوی ئۆپیك هو خاوه‌ن %۲۱ یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانه.
ئێستا هاووڵاتیانی ڤه‌نزوێلا دژی حكومه‌ته‌كه‌ی نیكۆلاس مادۆرۆ ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و داوا ده‌كه‌ن ره‌وشی ئابووری و دارایی وڵاته‌كه‌یان باشتر بكرێت.
هاوكات دوای دروست بوونی ئاڵۆزییه‌كانی ڤه‌نزوێلا نیكۆلا مادۆرۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته داوای له به‌ریتانیا كردووه، كه یه‌ده‌گی زێری وڵاته‌كه، به‌هاكه‌ی ده‌گاته ملیارێك و ۲۰۰ ملیۆن دۆلار بۆ ڤه‌نزوێلا بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام به‌ریتانیا به بیانووی نائارامی ره‌وشی ڤه‌نزوێلا ره‌تیكردووه‌ته‌وه یه‌ده‌گی زێڕی ڤه‌نزویلا بگه‌ڕێنێته‌وه.
لای خۆشیه‌وه خوان گوایدۆ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڤه‌نزویلا به‌رده‌وامه له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی له دژی نیكۆلا مادۆرۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و سه‌رجه‌م داراییه‌كانی بلۆك كراون .