وه‌زیری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست : ده‌رفه‌تێك بۆ عێراق هاتووه‌ته‌ پێش كه‌ داهاتووی خۆی بدۆزێته‌وه‌

 

ئه‌لیسته‌ر بێرت، وه‌زیری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی پاش بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌.

ئه‌لیسته‌ر بێرت، وه‌زیری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر پێشبینی بكرێت ئێران هیچ هه‌ژموونێكی له‌ عێراق نامێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بته‌وێت گورز بسره‌وێنیته‌‌‌ خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌”.

وه‌زیره‌كه‌ی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، گوتوویه‌تی: “ئه‌وه‌ی گرنگه‌ عێراق ده‌رفه‌تێك بۆ دیاریكردنی داهاتووی خۆی بدۆزێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا. ده‌بێت ئابوورییه‌كه‌ی به‌هێز بكات و له‌و رووه‌وه‌ پشت به‌ ئێران نه‌به‌ستێت”.

ئه‌لیسته‌ر بێرت، وه‌زیری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌شڵێت “پێویسته‌ عێراق په‌ره‌ به‌ سه‌رچاوه‌ نه‌وتییه‌كانی بدات تا به‌شی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ بكات. چونكه‌ هه‌ر كاتێك عێراق توانی سوود له‌ هه‌موو سه‌روه‌ته‌ نه‌وتییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت به‌ خێرایی و هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی به‌كارهێنا ئه‌وه‌ باشترین كاره‌ ده‌یكات و ده‌بێت بیر له‌وه‌ش بكاته‌وه‌ پرۆژه‌ی زیاتری كاره‌با له‌ وڵاته‌كه‌دا دامه‌زرێنێ”.

Back to top button