نیوه‌ی خه‌ڵكی به‌سره له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دان
لە راپۆرتێکی نھێنی دەستەی مافی مرۆڤی عێراق كه ئاراسته‌ی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق باس له هه‌ڕه‌شه‌ی شێرپه‌نجه ده‌كات كه نیوه‌ی خه‌ڵكی به‌سره به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵینن .
هه‌بوونی كێڵگه‌كانی نه‌وت و ئاسه‌واری جه‌نگه‌كان له‌سه‌ر به‌سره كاریگه‌ری خراپییان له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگە و بەرزبوونەوەی رێژەی شێرپەنجە هه‌یه .
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی عێراق له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاشكرای كردووه ” لە ھەر ۲٤ کاتژمێر جارێک، حەوت ھاووڵاتی خەڵکی بەسرە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن، ئەمەش بەھۆی گازە ژەھراوییەکان و دووکەڵی ئاگری نەوتی پارێزگاکە و پاشماوەکانی جەنگ”.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان ته‌نها له سێ مانگی ڕابردوودا ۷۰۰ بۆ ۸۰۰ حاڵەتی توشبوون به شێرپه‌نجه تۆمارکراوه.
راپۆرتە نھێنییەکانی مافی مرۆڤی عێراق کە نێردراوە بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌لێت :” نیوەی دانیشتوانی بەسرە لەبەردەم ھەڕەشەی توشبوونن بەنەخۆشی شێرپەنجە”.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانیدا ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه كهپهیوهندیهكى راسته‌وخۆ له‌نێوان ههژارىو نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌دا هه‌یه، كه‌واته ههژارىو كهمدهرامهتىو سه‌ختییه‌كانى ژیان‌و پاڵنه‌رێكى باشن بۆ توشبوونى مرۆڤ به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه .