سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل به گاڵته‌جارییه‌وه باسی حەسەن نەسروڵا ده‌كات
بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ، گاڵتە بە حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی دەکات .
بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر،نووسیویەتی: “نەسروڵا بۆ ئەم دوو هۆکارە زۆر شەرمەزار بووە”.
له‌به‌شێكی دیكه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل نووسیویەتی و ده‌لێت: “سوپای ئیسرائیل لە رێگای جووتیارێک توانی شەش تونێلی گەورەی حزبوڵا ئاشکرا بکات کە لە لوبنانەوە تا خاکی ئیسرائیل درێژەیان هەبوو و کەوتبوونە ناوچەیەکی کشتووکاڵی لە مێتولای ئیسرائیل، لە شەش هەفتە ئەو تونێلانەمان لەناوبرد کە پارەیەکی زۆری تیایاندا خەرج کردبوو”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌شلێت :” سزاکانی سەرۆک ترەمپ بۆ ئێران، زیانی زۆری بە سەرچاوەی دارایی حزبوڵا گەیاندووە”.