سلێمانی ئافره‌تێك هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر خانوو فڕیده‌داته خواره‌وه
توندوتیژی یەكێكە لە كارە قێزەونەكانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بێ گومان كۆمەڵگای ئێمەش بە دوور نیە لەم كارە قێزەونە .توندوتیژی شانۆگەریەكەی تراژیدیایە كە لەلایان خودی مرۆڤەوە نمایش دەكرێ و ئەكتەری سەرەكی ئەم نمایشە مرۆڤ خۆیەتی .ناوی شانۆگەریەكەش تۆڵەیە.
لە شاری سلێمانی ژنێك لەگەڵ كوڕەكەی په‌لاماری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات و لەسەر خانووه‌كه فڕێیدەدەنە خوارەوە.
ئەو هاوڵاتیه‌ی كە لەلایەن ھاوسەر و كوڕەكەی لێیدراوەو له خانوههكهی فڕێدراوه‌ته خواره‌وه، رایگەیاند: “ھاوسەرەكەم لەگەڵ كوڕەكەی لێیاندام و لە خانوو فڕیاندام و ھەڵاتن، ئەگەر ئەوە من بمكرایە ھەر ئەو كات دەستگیر دەكرام”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “لە بنكەی پۆلیسی ھەواری شار سكاڵام تۆمار كردووە و تەلەفۆنیشم بۆ توندوتیژی ژنان كرد، گوتیان دواتر وەڵامت دەدەینەوە، بەڵام وەڵامیان نەدامەوە”.
هاوڵاتیه‌كه ده‌شلێ: ” ھاوسەرەكەم بەردەوام ھەڕەشەم لێدەكات و دەڵێ زۆر بڵێیت بە گرتنت دەدەم .نەمزانیووە یەكێتی پیاوان ھەیە، تا بچمە ئەوێ”.
هه‌موو ساڵێك له ڕۆژی جیهانی پیاواندا یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ئاماری توندوتیژی ئافره‌تان دژ به پیاوان ئاشكرا ده‌كه‌ن ،رێكخراوی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ساڵی ۲۰۰۹ دامه‌زراوه و ۷۵۰۰ ئه‌ندامی هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا و وه‌ك ناوه‌ندێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی پیاوان كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان ده‌كات.