ئه‌مریكیه‌كان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك ده‌كه‌ن

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ۲٤ی كانونی دووه‌می ۲۰۱۹ ، كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا شاخه‌وان عه‌بدوڵا وه‌كو نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان، رێبوار ته‌ها، وه‌كو نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، حه‌سه‌ن تۆران، نوێنه‌ری توركمان و عماد یوحه‌نا وه‌كو نوێنه‌ری كریستیانه‌كان به‌شداربون، به‌بێ هیچ نوێنه‌رێكی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند:” “ئەمریکییەکان لە کۆبونەوەکەدا باسیان لەوەکردووە کە پێویستە هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ده‌وروبه‌ری کەرکوک هاوشانی سوپا پێكه‌وه ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه بپارێزن و هیچ هێزێك له‌ناو شاری كه‌ركوك نه‌مێنێت جگه له پۆلیسی ناوخۆیی و دۆسییه‌ی ئه‌منی راده‌ستی ئه‌و هێزه‌ی پۆلیس بكرێت”.
هاوكات رێبوار ته‌ها نوێنه‌ری یه‌كیتی ڵه كۆبونه‌وه‌كه،له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت “ئەمەریکییەکان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک دەدەن لەڕوی سیاسی، سەربازیی و یاسایی و ئابوری، هەروەها جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت مەلەفی ئەمنی نێو شاری کەرکوک بەدەست هێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ بێت و هێزەکانی سوپا و پێشمەرگەش ئەرکی پاراستنی دەرەوەی شاری کەرکوک بگرنە ئەستۆ”.
ساڵێك و دوو مانگه له له‌دوای خیانه‌تی۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۷، كه باڵێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوكاری هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئیرانیه‌كان كرد و له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی و خیانه‌تیان له كورد كرد ،شاری كه‌ركوك و خورماتوو خانه‌قین ڕاده‌ستی داگیركه‌ران كرا .