خیانه‌تكارانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وامن له ئاودیوكردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران
رۆژانه بڕی ۱۵۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك لە لایەن میلیشاکانی حه‌شدی شه‌عبی و رێكه‌وتنی باڵێكی یه‌كێتی لە ڕێگەی سنوورەکانی پارێزگای سلێمانییەوە ئاویوی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرێت .
دژه تیرۆری یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی لاهوور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی نیشتیمانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و رێكخراوی به‌در،رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌تاڵانبردنی نه‌وتی كه‌ركوك،پێشتر گروپی خیانه‌تكارانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له گوندێكی شارۆكه‌ی دووبزو له گوندی “شیرناو”ی سه‌ربه شارۆكه‌ی دووبز ڕۆژانه ٦۰۰ ته‌نكه‌ریان ئاودیوی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنێك بۆ دزینی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن دژه تیرۆری یه‌كێتی و میلیشیاكانی به‌دره‌وه، ئه‌گه‌ر ٦۰۰ تانكه‌ر نه‌وتی دزراو هه‌ر تانكه‌ری ۳٦ هه‌زار لیتر نه‌وتی تێ بكرێ، ڕۆژانه ده‌كاته ۲۱ ملیۆن لیتر، به‌و پێیبهی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ۲۲۰ لیتر ده‌گرێ، ۲۱ ملیۆن لیتر دابه‌شی سه‌ر ۲۲۰ بكه‌ین، ده‌كاته ۹۸ هه‌زار و ۱۸۱ به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
لەبارەی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه كه ئاودیوی ئێران ده‌كرێت، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە وتارێکیدا کە بە ناونیشانی (پاساوی تاڵانکردن مەھۆننەوە)، ڕۆژی (١٥/١/٢٠١٩) بەناونیشانی (نەوتی کەرکووک بەبەرچاوی خەڵکەکەیەوە دەدزرێت و کەرکووکییەکانیش ناچارن بۆ دەبەیەک نەوت سەرە بگرن) بڵاو كرده‌وه .
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی له وتاره‌كه‌یدا به‌ڕوونی ڕای گەیاندبوو: ”ئەگەر (١٠٠) ھەزاریشی راست بێ، تۆ بڵێی بەرپرسە ھاوبەشەکانی حەشدی شەعبی لەسلێمانی لە شیعە شیعەتر بن و رازی بن بە کەمتر لە (٣٠) ھەزار بەرمیل پشکیان بەر بکەوێ؟“. دەشڵێت: ”ئەگەر، ئەو کاروانی تەنکەرە دزراوانە راست نین، بۆچی جێگری سکرتێری گشتی دوو مانگ لەمەوبەر ھێزی تایبەتی بۆ چاودێریی تەنکەرە نەوتەکان ناردووە و تەنانەت لەدەوروبەری (کۆرمۆر)یشدا، سەیتەرەشیان بۆ داناون؟“.
له‌سه‌ر به‌تاڵانبردن و ئاودیوكردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران ،له‌لایه‌ن گروپی خیانه‌تكارانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ،ڕاكان سه‌عید جبوری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، گوتی:” من هیچ دهسهڵاتێكم نییه‌و منیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هیچ دهسهڵاتێكم به‌سه‌ر پرسی نه‌وته‌وه نه‌بێ، ڕاسته نه‌وتی كه‌ركوك به قاچاغ ده‌بردرێت “.