ترەمپ هەنگاو بۆ كۆشكی سپی دەنێت دواین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنەكەی ئەمریكا
خواكوڕك
بە گوێرەی دوایین ئەنجامی نافەرمی دۆناڵد ترامپ 244 كورسی بە دەستھێناوە و تەنھا چەند كورسی پێویستە بۆ ئەوەی بگاتە كۆشكی سپی.
بۆ سەركەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا هەر كاندیدێك پێویستی بە دەنگی 270 نوێنەر هەیە لە كۆی 538 نوێنەر كە لەلایەن خەڵكەوە بۆ كۆمەڵگەی هەڵبژاردن هەڵدەبژێردرێن، تا ئێستە دۆناڵد ترامپ توانیویەتی 244 نوێنەر بباتەوە و 53 ملیۆن و 917 هەزار و 537 كەس دەنگیان پێداوە و بەمشێوەیە پێویستی تەنیا بە 26 نوێنەری تر بۆ گەیشتن بە كۆشكی سپی ئەمەریكایە
لەبەرامبەر هیلاری كلینتنی كاندیدی دیموكراتەكان تا ئێستە 215 نوێنەری مسۆگەر كردووە و 52 میلۆن و 609 هەزار و 600 كەس دەنگیان پێداوە. هیلاری كلینتن پێویستی به بهدهستهێنانی 55 نوێنهری تره بۆ بردنهوهی ههڵبژاردنهكه و وهرگرتنی پۆستی سهرۆكی ئهمهریكا.
ئەو ویلایەتانەی هیلاری كلینتن، كاندیدی دیموكراتەكان بردوونیەتەوە
– ویلایەتی ڤێرمۆند، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ماساچووستس،11 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی دیلاوەر، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی نیوجێرسی، 14 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ماریلاند، 10 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ساوت کەرۆڵاینا، 9 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ئیلینۆی، 20 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی نیویۆرک، 29 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– واشنتن دی سی، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی مەكسیكۆ، پیێنج كورسی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی فێرجینیا، 13 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
ویلایەتی ئایۆوا، 6 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن-
– ویلایەتی هاوایی، 4 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی كایفۆرنیا، 55 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی کۆلۆرادۆ، 9 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ئۆریگۆن،7 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی واشنتن، 12 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی نیڤادا، 6 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
ئەو ویلایەتانەی دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بردوونیەتەوە
– ویلایەتی كنتاكی، هەشت ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ئیندیانا، 11 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی وێست فێرجینیا، 5 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی تێنیسی، 11 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی میسیسیپی، 6 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ئۆکڵاهاما، 7 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ساوت کارۆڵینا، 9 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ئەلاباما، 9 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی کانساس، 6 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی نیبراسکا، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ساوت داکۆتا، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی نۆرت داکۆتا، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ویۆمینگ، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی تێکساس، 38 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ئاركانساز، شەش كورسی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی لیویزیانا، 8 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی میسوری،10 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
-ویلایەتی ئۆهایۆ، 18 كورسی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
ویلایەتی مۆنتانا، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ئایداهۆ، 4 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی فلۆریدا، 29 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی نۆرت کارۆڵینا، 15 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی ئەیوا، 6 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی جۆرجیا، 16 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن
– ویلایەتی يوتا، 6 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن