داستانی سحێلە شكه‌ستی به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هینا

نیاز حاجی

بەریتانیا ئامادەکاریی دەکرد بۆ لووشدانی ناوچەکە، برێکزیتیش بۆ ئەوە بوو ئەو دەستکەوتانە بە تەنیا بۆ خۆی ببات و ئەوروپای لێ بیبەش بکات. یەک لەو بابەتانەی شکستی بەو پلانە هێنا، داستانی سحێلا بوو، داستانی سحێلە رێگەی بردنی نەوتی کەرکووکی لە بریتیش پترولیۆم(بی پی) گرت.
بەریتانیا دەیویست بەرھەمی حەشد و حزب الله و سوپای قودس و داعش و ئەوانی تر بخاتە گیرفانی و بیچنێتەوە بە برێکزێت.
داستانی سحێلا رێگەی لەنەوتی کەرکوک گرت و نەیھێشت بەریتانیا تەسەروفی پێ بکات، نەوتی کەرکوک بەس بوو بۆ دابینکردنی ئەو ئابوریەی کە بەریتانیا بۆ تەواوکردنی برێکزێتەکە پێویستی بوو.

پێشتریش ئەمەم نوسیوە….
((لەمێژودا زۆر روداو ھەن، ئاراستەی تەواوی روداوەکانی جیھانیان لەدوای خۆیاندا گۆڕیوە، لە زمانی عەرەبی پێی دەڵێن(منعطف التاریخی)!

کوشتنی (وەلی عەھدی نەمسا) بووە ھۆکاری ھەڵگیرساندنی جەنگی جیھانی یەکەم.

روداو و بۆردومانی (بێرل ھاربەر) لە جەنگی جیھانی دووەم کە ئەمەریکای ھێنایە ناو جەنگەکە.

زۆر روداوی تری وا ھەن کە بوونە ھۆی گۆڕینی ئاراستە و ئایندەی جیھان.

من قارەمانێتی و بەرگری پێشمەرگە لە داستانەکانی (پردێ و مخمور و سحێلا) بەھەمان گەورەیی ئەو روداوانە دەبینم کە ئاراستەی روداوەکانی دوای خۆیان گۆڕی!
مێژوش ئەوە بۆ ھەموو لایەک دەسەلمێنێ.

ئەگەر ئەو داستانانە نەبان ئێستا دوخی ناوچەکە و روداوەکانی جیھان بە ئاقارێکی تردا گوزەریان دەکرد)).
لە سحێلە شکست بەو پیلانە ھەرێمیەش ھێنرا کە بەنیازبوون ھەرێمی کوردستان لە رۆژئاوای کوردستان داببڕن ، ھەروەھا خەونی عەبادی لەگۆڕ نا بەوەی کە بتوانێت بوڕی نەوت بەجیا رابکێشێت لە عێراقەوە بۆ تورکیا …
داستانی سحێلا وای کرد عەبادی و کۆمپانیای بی پی بەریتانی سودی ئابووری لە داگیرکردنی کەرکوک نەبینن و خۆشی سەرکەوتنی لێ تاڵ کردن !
داستانی سحێلا کە دوای داستانەکانی پردێ و بازارگە و تلسقۆف و محمودیە و خازر تۆمار کرا ، ھەیبەت و شکۆی بۆ کورد و پێشمەرگە گەڕاندەوە کە بەھۆی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر گومانی لەسەر دروست بوو ، کوردستانی لە خنکان پاراست .

داستانی سحێلا چارەنوسی عەبادی رەش کرد ، بینیمان دوای ساڵێک چۆن سەری عەبادی خوارد !

Back to top button