خواكوڕك رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ بۆ ته‌كسیه‌كانی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمی كه واژووی كه‌ریم سنجاری له‌سه‌ره وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ شه‌ش ماده‌ی بۆ سنوردار كردنی ته‌كسی له‌كوردستاندا بڵاو كرده‌وه، كه به رێنمایی ژماره (1)ی ساڵی 2019 بڵاو كراوه‌ته‌وه، رێنمایهكهش باس له رێكخستنی كاری شوفێری ته‌كسی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وه‌ك له رێنمایه‌كه‌دا هاتووه، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه له یاسایی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ به ژماره‌ی (6) ساڵی 2009 و به مه‌به‌ستی ریكخستن و تۆمار كردنی ئۆتۆمبێلی ته‌كسی و كاری شوفێری ته‌كسی له هه‌ریمی كوردستان بریارمانداوه به ده‌رچوونی ئه‌م رێنمایانه”.
وه‌ك له ماده‌ی یه‌كی رێنمایه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، تۆماركردنی ته‌كسی نوی به‌شێوازی وه‌رگرتنی رسومات، تۆماركردن راده‌گیرێت بۆ تۆمار كردنی ته‌كسی نوێ پێویسته ته‌كسییه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه”.
هه‌ر له ماده‌ی دووی رێنمایهكهی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ دا هاتووه له خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌لێـ” پێویسته ئۆتۆمبیلی ته‌كسی به‌ناوی شوفێر بێت. له خاڵی دووه‌مشدا ده‌لێت، گواستنه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌كسی له‌نیوان پارێزگاكانی هه‌ریم ناكرێت”.
ماده‌ی سێهه‌م…
له ماده‌ی سێهه‌م دا هاتووه مۆڵه‌تی كاری شوفێری به‌و مه‌رجانه خواره‌وه ده‌بێت.
یه‌كه‌م : پێویسته شوفێری ته‌كسی ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی گواستنه‌وه بێت”.
دووه‌م/ ره‌زامه‌ندی ئه‌منی هه‌بێت بۆ كاركردن وه‌ك شوفێر”.
سێهه‌م: موله‌تی شوفێری هه‌بێت و له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه ده‌نووسرێت ” ته‌نها بۆ شوفێری ته‌كسیه” پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی شوفێر”.
ته‌واوی ماده‌كانی رێنمایهكهی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ له به‌ڵگه نووسراوه فه‌رمیه‌كه بخوێنه‌وه…