ئێران زیاتر گۆشەگیر دەكرێت
ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا تایبەت بە پەرەپێدانی موشەكە دورھاوێژەكان لە لایەن ئێرانەوە ھۆشداری داو ڕایگەیاند:” گەر تاران لەگەڵ ڕۆژئاوا نەگاتە ڕێكەوتن لەسەر ئەو بابەتە،ئەوا پاریسیش دەست دەكات بە گەمارۆ خستنە سەر تاران،چونكە ئێران بەو كارەی وڵاتانی ئەوروپای نیگەران كردووە”.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ، داوای گفتوگۆی نێوان تاران و وڵاتانی ئەوروپی كرد بۆ كۆتای ھێنان بەو كێشانەی كە بە ھۆی پەرەپێدانی موشەكە دورھاوێژەكانی ئێران دروست بووە.
ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ،گووتیشی: “فەرەنسا چاوەڕێی ئەوە دەکات ئێران دەستبەرداری بەرهەمهێنانی مووشەک و هەناردەکردنی بۆ گروپە چەکدارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێت”.
لای خۆیهوه بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، ڕایگەیاند:” كە ھیچ وتووێژێكی نھێنی لە نێوان پاریس – تاران لەسەر ئەو پرسە نیەو ڕەدیشی كردەوە كە دەست لە پەرەپێدانی موشەكە دورھاوێژەكان ھەڵگرن”.
بەھۆی خۆپڕ چەك كردنی سوپای ئێرانەوە لە ئێستادا ژمارەیەك وڵات گەمارۆی ئابوریان خستۆتە سەر ئەو وڵاتەو ھاوڵاتیانی ئێرانی لە بارودۆخێكی سەختی ئابوریدا دەژین.