یەكێتی دژی گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ كەركووك
لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە هۆی بوونی كەلێنی ئەمنی داعش جولەی لە ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان زیاد بووە, بۆ تۆكمەكردن و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی ئەو ناوچانە, سوپا سالاری عێراق رای گەیاندووە مەترسی لەسەر كەركووك هەیە پێویستی بە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە, لە بەرامبەردا پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەلێت راست نیە كەركووك مەترسی لەسەر نیە.
رێبوار تەها پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، هیچ مەترسییەك لەسەر شاری كەركوك نییە لە رووی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی، بەڵام سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای عیراق لەدوا كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆیانكردووە لەبارەی ئەوەی هەماهەنگی بكرێت لە نێوان پێشمەرگەو سوپای عیراق بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە سنوری ناوچە كێشە لەسەرەكان دروستبووە تاوەكو گروپە چەكدارەكان دەرفەت لەو بۆشاییە ئەمنییە وەرنەگرن”.
رۆژنامەنووسێكیش لە پێگەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی:” لێدوانەكەی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دژ بەیەكی زۆری تێدایە لە لایەك دەڵێت( هیچ مەترسیەك لەسەر كەركووك نیە, لە لایەكی تر دەلێت بۆ پاراستنی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی هەیە سوپا سالار داوا لە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دەكات) ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە یەكێتی هیچ رووئیایەكی بۆ كەركووك پێ نیە, قسەكانیشیان وا دەردەخات دژ بە گەڕانەوەی پێشمەرگەبێت بۆ كەركووك”.