عەسائیبی ئەهلو حەق هەڕەشە دەكات و دەلێت بە هێز ئەمریكا لە عێراق دەردەكەین

 

لەگەڵ ئەوەی ئەمریكا لە ئێستادا هێزەكانی لە عێراقدا زیادكرووە, لە لایەك هاوپەیمانی سائیروون لە رێگای پەرلەمان داوای دەركردنی ئەمریكا لە عێراق كردووە و لە لایەكی تر, عەسائیبی ئەهلو حەق، كە گرووپێكی چەكدارییە لە چوارچێوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و بزووتنەوەكەی بە نزیك لە ئێران دادەنرێت، ھەڕەشە لە ئەمریكا و ئیسرائیل دەكات.

ئاژانسی “ئەسۆشیتد پرێس”ی ئەمریكی، لەسەر زاری قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلولحەق، بڵاویكردەوە: “دوای سەركەوتن بەسەر داعش، ھیچ بیانوویەك بۆ مانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی عێراق، نەماوەتەوە “.
خەزعەلی ھەڕەشەی دەركردنی ھێزەكانی ئەمریكا بە چەك دەكات، گەر گوێڕایەڵی پەرلەمان و گەلی عێراق نەبن، گوتیشی: “من دڵنیام لە پەرلەماندا دەنگدان لەسەر دەركردنی ھێزەكانی ئەمریكا دەكرێت”.
باسی لەوەش كرد، كە عێراق ھێچ پێویستییەكی بە ھێزەكانی ئەمریكا و ھێزە تایبەتەكانی نەماوە: “دەكرێت گرووپێكی بچووكی ڕاوێژكار و ڕاھێنەر بمێننەوە و لیژنەیەكی ھاوبەش ژمارەكەیان دیاری بكات”.
خەزعەلی گوتیشی: “گەر ئەمریكا بوونی خۆی لەعێراق بەزۆر بسپەێنێت و دەستوور و پەرلەمان پێشێل بكات، ئەوكات حكوومەتی فیدڕاڵیش دەتوانێت بەھەمان شێوە بە ھێزەوە، ئەمریكا بكاتە دەرەوە”.
ئاماژەی بەوش دا، كە: “ئاسایشی ئیسرائیل بەشێكە لە ئاسایشی ئەمریكا، ھەر بۆیە بوونی ئەمریكا لە عێراق و سووریا بۆ شەڕی داعش نییە، بەڵكو بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە، ئەمەش بەدی نایەت گەر ئاسایشی ناوچەكە تێكنەچێت، واشنتۆن بۆ ئەو ئامانجە دەیەوێت لە سووریا بكشێتەوە و لەعێراق بمێنێتەوە”.

خەزعەلی ھەڕەشەی كرد و گوتی: “ئەگەر ئیسرائیل بۆردوومانی ھەر ئامانجێك لەناو عێراق بكات، ئەوكات عێراق وەڵام دەداتەوە و ئێمەش وەڵامی خۆمانمان دەبێت.

Back to top button