ماكرۆن: جەنگ لە سوریا کۆتایی به جەنگ دەهێنین

 

ڕەوشی  سوریا لە ئێستادا بووەتە مژاری گەرمی ناوەندە سیاسیەکان و پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان بە جۆرێک ئەمڕۆ  لە میانەی سەردانی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی وڵاتی میسری كردوو لەگەڵ عەبوولفەتاح سیسی كۆبویەوە و پێكەوە تاوتوێی دۆخی ئاڵۆزی سوریاو لیبیایان كرد.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بۆ ھەردوو سەرۆك ڕێكخرا بوو،سەرۆكی فەڕەنسا بۆ میدیاكان دواو دڵنیایی دا كە لەگەڵ میسر كاردەكەن بۆ كۆتایی ھێنان بە جەنگی سوریا و نوسینەوەی دەستورێكی نوێ و سیستەمێكی سیاسی ھاوچەرخی بە گرنگ زانی بۆ ڕێگریكردن لە جەنگ لەو وڵاتە.

ماكرۆن نەیشاردەوە كە جەنگ نەبوە ھۆی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و بۆ گوڕانكاریش بە پێویستی زانی ئەو پرسە بە یاسا چارەسەر بكرێت.

ھەر لەو بارەوە ماكرۆن ئەوەی خستنە ڕوو كە بۆچونی قاھیرەو پاریس لەو ڕوەوە زۆر نزیكەو لە ئایندەش ڕێگری دەكەن لە بەردەوامی جەنگ لە سوریا.

 

 

Back to top button