جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق:ٚ هەرکاتێک یاسای بودجە جێبەجێکرا، پشکی هەرێم دەنێرین

ئەگەری پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ۲۰۱۹ـی عێراق پەسەندکرا، بەڵام جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی سێ مووچە بۆ فەرمانبەرانی هه‌رێمى کوردستان رایگه‌ياند، هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە: لە یاسای بودجەی عێراق پشكی ھەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دیاریكراوە و ھەركاتێك یاساكە جێبەجێكرا وەزارەتی دارای عێراق پارەكە بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێرێت.

Back to top button