بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەرکی تەواو بوو بالیۆزێکی دیکە دەست بە کاردەبێت

دوای چوارساڵ کارکردن وەک بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق، نووسینگەی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، کاری دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی پێھات.

نووسینگەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: “عادل عەبدولمەھدی، بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی لە بەغدا پێشوازی لە دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا کرد”.

عەبدولمەھدی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا. لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق، کە کارەکانی کۆتایی پێھات، شانازی بەو ماوەوە کرد کە لە بەغدا بووە.

بەپێی بڵاوکراوەکە، لەو دیدارەدا جیم جێڤری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ لای ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا، و ئەندرۆ بیک، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران، ئامادە بوون.

Back to top button