لەبەر ئەم ھۆکارانە دوای نیوەڕۆیان بخەوە

بەپێی لێکۆڵینەوەی پزیشکان، خەوتنی دوای نیوەڕۆیان لە 5 خولەک بۆ 30 خولەک، جگە لەوەی ماندووبوون ناھێڵێ، سوودێکی زۆری بۆ جەستە ھەیە.

لێکۆڵینەوە پزیشکییە نوێیەکان باس لەوە دەکەن، ئەو ماوە کورتە خەوتنەی دوای نیوەڕۆیان، دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێ، ھەروەھا بە رێژەی 30% دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشییەکانی دڵ.

پزیشکان ڕێنمایی ھەموان دەکەن، ئەگەر لە شوێنی کارەکەشت بووی، پێویستە بۆ ماوەی 5 خولەکیش بێت، دوای نیوەڕۆیان بخەویت.

Back to top button