کۆسرەت ڕەسووڵ لەبارەی پرسیارێکی عەلی باپیر: با سەعدی پیرە قسە لەگەڵ تۆ بکا

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە دانیشتنێکی نافەرمیدا پرسیارێك ئاراستەی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات، بەڵام وەڵامی ناداتەوە و پێی دەڵێت: ئەو قسانە بۆ ئێرە نابن، ڕۆژنامەیەکی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کرد، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر،کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، نیوەڕۆ خوانێکی بۆ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ڕێکخستووە و پێکەوە دانیشتوون.

ڕۆژنامەیەکی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کرد، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، نیوەڕۆ خوانێکی بۆ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ڕێکخستووە و پێکەوە دانیشتوون، لە کاتی نانخواردندا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی پرسیارێکی ئاراستەی کۆسرەت ڕەسووڵ کردووە، تاوەکوو بزانێت هەڵوێستی پارتی لەسەر کۆمەڵ چییە، بەڵام کۆسرەت ڕەسووڵ گوتوویەتی: ئەو قسانە بۆ ئێرە نابن، با دواتر سەعدی پیرە قسە لەگەڵ تۆ بکات و شتەکانتان پێ بڵێت.

بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی نانخواردندا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی پرسیارێکی ئاراستەی کۆسرەت ڕەسووڵ کردووە، تاوەکوو بزانێت هەڵوێستی پارتی لەسەر کۆمەڵ چییە، بەڵام کۆسرەت ڕەسووڵ گوتوویەتی: ”ئەو قسانە بۆ ئێرە نابن، با دواتر سەعدی پیرە قسە لەگەڵ تۆ بکات و شتەکانتان پێ بڵێت، هەر لەبارەی ئەم وەڵامەی کۆسرەت ڕەسووڵ بۆ عەلی باپیر، عەبدولستار مەجید، سەرکردەی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی بە ڕۆژنامەکەی گۆڕانی ڕاگەیاندووە: ”مادام ئەوان دوو کەسایەتین، قسە و گفتوگۆی سیاسیشیان لەنێواندا دەبێت

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا وردەکاریی قسەکانی سەعدی پیرەی بۆ عەلی باپیر نەخستووەتە ڕوو و ڕای گەیاندووە: ”کاک سەعدی تەنها لە چوارچێوەی گشتیدا قسەی کرد و قسەکانیشی تایبەت بوو بە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و قسەکردن دەربارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت“.

 

Back to top button