كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دواخرا

کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت دواخرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (خواكـوڕك) راگەیاند: لەسەر داوای یەكێتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەكێتی دواخراوه‌.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (خـواكوڕك) كه‌وتوون کە تاوەکوو کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بڕیار وابووە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام دواتر مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیوەندییان بە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە کردووە و داوای دواخستنی کۆبوونەوەکەیان کردووە.

پێشتر فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کردبوو کە کێشەی دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بابەتی پۆستەکانی بەغدا و کەرکووك و پێکهێنانی حکوومەتیان کردووەتە یەك پاکێج.

 

Back to top button