هۆكاری كۆنهبوونهوهی گۆڕان لهگهڵ یهكێتی ئاشكرا بوو
لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە مانگی ئەیلولی رابردوو، تائێستا یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هیچ كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام نەداوە، لەكاتێكدا لایەنەكان لەسەروبەندی دانووستانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، یهكێتی و گۆڕان جگە لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بە جیا پێكەوە كۆنەبوونەتەوە.
میدیای فەرمی گۆڕان، هۆكاری كۆنەبوونەوەی بزوتنهوهی گۆڕان و یهكێتی بۆ شەش خاڵ گەڕاندووەتەوە كە بریتین لە:
۱ . نیگەرانی لە جێبەجێنەكردنی بەشێكی گرنگی رێككەوتنی حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی.
۲ . بەردەوامی سزادانی یاسی بزوتنەوەی گۆران و هەڵسوراوانی لە لایەن یەكێتیەوە.
۳ . نیگەرانی لە جێبەجێنەكردنی رێككەوتنی نێوان هەردوولا.
٤ . نەبردنە سەری بەڵێنی رازیبونی یەكێتی بە دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ۳۰ ئەیلول دواتر پەشیمان بونەوەی یەكێتی.
۵ . هەوڵدانی یەكێتی بۆ پشتگوێ خستنی گۆڕان لە كابینەی نوێَی حكومەتدا.
٦ . یەكێتی دەیەوێت گۆڕان وەك كارتێك دژی پارتی بەكار بهێنێت.
وابڕیاره لهم ههفتهیهدا ،بۆ نووسینەوەی كارنامەی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان ئهنجام بدرێت ، بهڵام تائێستا وادهو شوێنی كۆبونهوهی سێ قۆڵی دیاری نهكراوه .