پشكنینی وورد و په‌نجه‌مۆر له هه‌ڵهاتووه‌كانی دێره‌زوور وه‌رده‌گیرێت
كاتێك كاروانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان له قوڵایی گونده‌واری دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌گه‌ن، پشكنه‌ره ئه‌مریكییه‌كان و شه‌ڕڤانه‌كانی سووریای دیموكرات ژن و پیاوه‌كان لێكجیادهكرێنهوهو پیاوه‌كان به دوو ریز وه‌ستاون و لێكۆڵه‌ره‌كان به ئامێرێكی بچووكی دیجیتاڵی په‌نجه‌مۆریان وه‌رده‌گرن. وێنه‌یه‌كیان ده‌گرن و ناوی ته‌واوی هه‌ر كه‌سێكیان وڵاتینامه‌كه‌ی ده‌پرسن.
ئه‌م پشكنینه بۆ ژنه‌كانیش هه‌مان میكانیزمه و رووپۆش له رووی ژنه باڵاپۆشهكانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی “خه‌لافه‌ته رووخاوه‌كه” ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی به ده‌ستیانه‌وه‌یه ده‌یپشكنن و به هه‌مان شێوه وێنه‌یان ده‌گرن و په‌نجه‌مۆریان وه‌رده‌گرن.
پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆریان، داوا له پیاوه‌كان ده‌كه‌ن بچنه شوێنی تایبه‌ت به پیاوان و له‌سه‌ر زه‌وی به ریزی یه‌ك له دوای یه‌ك دانیشن.
یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌كان كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت ، به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی(ئFP) گوتووه: “جاری یه‌كه‌م له به‌ره‌ی شه‌ڕ ده‌یانپشكنین، دواتر ده‌یاننێرینه پشكنینێكی وردتر و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، جگه له‌وانه‌ی لای هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی داواكراون، لێكۆڵه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر گومانلێكراوێكی دیكه هه‌بێت كه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه‌یه بناسرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی : “هه‌ندێك جار هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی له‌به‌رده‌مم وه‌ستاوه داعشه، به‌شێوه‌ی قسه‌كردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی، یان ئاماژه‌ی ئه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌ركه‌وتبێت كه زۆر گوڵـهی ته‌قاندووه‌و چه‌كی به‌كارهێناوه هه‌ست ده‌كه‌م داعش بووبێت”.
به‌شێك له چه‌كداره‌كانی داعش خۆیان تێكه‌ڵ به خه‌ڵكه سڤیله‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نناسرێنهوه ،ئامانجی لیكۆلهرهكانیش له‌و پشكنینه بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی ئاواره بوون، ئایا خه‌ڵكی سڤیلن، یان چه‌كداری رێكخراوه توندڕهوهكهن و ده‌یانه‌وێت خۆیان بشارنه‌وه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ژماره‌ی هه‌ڵاتووه‌كانی ده‌ستی جه‌نگی له‌و ناوچانه به نزیكه‌ی ۱۱ هه‌زار كه‌س خه‌مڵاندووه كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئاواره‌بوون، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا ۱۵۰۰ كه‌سیان توندڕه‌وی داعش بوون و له ماوه‌ی مانگێكدا ژماره‌كه بۆ ۳۲ هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه”.