د. ڕۆژنوری شاوهیس :پارتی پێشنیازی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لهگهڵ یهكێتی و گۆران كردووه

وابڕیاره لهم ههفتهیهدا ،بۆ نووسینەوەی كارنامەی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان ئهنجام بدرێت ، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرای دەكات، كه پارتی پێشنیازی كردووە كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان ئهنجام بدرێت .
دکتۆر رۆژ نووری شاوێس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند:” کۆبوونەوەی سێقۆڵی پێشنیازی پارتی بووە، گۆڕان رازی بووە بەو پێشنیازە، بۆ ئەوەی هەرسێ لا بەرنامەی حکومەت دابنێن، بەڵام تاوەکو ئێستا برادەرانی یەکێتی ئەو پێشنیازەیان پێ پەسند نەبووە”.
ئەندامهكەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت: “رێککەوتنی نوێی نێوان پارتی، یەکێتی و گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی چوار ساڵی حکومەت و ئەولەویەتەکانی حکومەتی نوێ و چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ئەو حیزبانە و حیزبەکانی دیکەی کوردستانە، بۆ ئەوەی ئێمە بگەیێنێت بە قۆناخێکی باشتر لە ئێستا، بەو پێیەی ئێمە بە باردۆخێکی ئەستەم تێدەپەڕین، دۆخی ناوچەکە دۆخێکی ئاڵۆزە، پێویست بەوە دەکات ئەوانە بەدەم ملیڵەتەکەیانەوە دێن، پێکەوە ئیش بکەن و دابنیشن و کێشەکانیان بەلاوە بنێن، رێگەچارەیەک بۆ کێشەکانی ئەمڕۆ بدۆزنەوە”.