كوردو سوننه لهگهڵ مانهوهی هێزهكانی ئهمریكان له عێراق

زۆربەی ئەندامانی شیعەی هاوپەیمانیی سائروون لە پەرلەمان واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوادەکەن هێزهكانی ئەمریکا لە عێراق بڕۆن،بهڵام کورد و سوننە لەگەڵ دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا نین.
سوننەکان بە ئاشکرا نایدرکێنن، بەڵام لەگەڵ کورد ھاوڕان كه هێزهكانی یئهمریكاو هاوپهیمانان له عێراق دا بمێننهوه و دهشڵێن : ئێستا كاتی دهركردنی هێزهكانی ئهمریكا له عێراق نییه ،كوردیش دهڵێ : ئەگەر رێگە لە جمجوڵی چەکدارانی داعش نەگیرێت بە بەھێزی دەردەکەونەوە، بۆ ئەوەش بە پێویستی دەزانن ھێزەکانی ئەمریکا و هاوپهیمانان له عێراق بمێننهوه .
ناسر ھەرکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەڵێ “لەم کاتەدا ئێمە لەگەڵ کردنەدەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکا نین، چونکە پرسی داعش لەڕووی سەربازییەوە کۆتایی نەھاتووە، ھەم لەڕووی فکرەوە لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە بەتایبەتی لە ناچەکانی دیالە، روومادی، موسڵ و چەندین شوێنی دیکە. ماوەیەک پێش ئێستا وەکو لیژنەی دەرخستنی راستییەکان دوجار سەردانی موسڵمان کرد، ھەر وەک چۆن داعش ھات و سەریھەڵدا، ئێستا خەریکە بەھەمان شێوە سەرھەڵدەداتەوە”.
لای خۆیهوه بەھائەدین نووری، گوتەبێژی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا گووتی: “زۆر گویمان لێ دەبێت سەربازانی ئەمریکی ھاتوونەتە نێو خاکی عێراق، بەڵگەش بۆ ئەمە سەردانەکەی ترەمپ بوو بۆ سەربازگەی عەین ئەسەد، کە ھێزێکی زۆری ئەمریکی لەوێ ھەن، بۆیە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بەرپرسیاریێتی گەورەی لەسەر شانە بۆ زیندووکردنەوە و جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامەیەی لە ساڵی ۲۰۱۱ واژۆکرا بۆ دەرکردنی ھێزە بیانییەکان و ئەمریکییەکان”.
پەرلەمانتارە شیعەکان کە زۆرینەی پەرلەمان پێکدێنن، بە یاسا ھەوڵی دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا دەدەن، ۱۰۰ واژۆ کۆکراوەتەوە و لە لایەن هاوپەیمانیی سائیروونی موقتەدا سەدرەوە رەشنووسی یاساکە ئامادەکراوە.