فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد :له‌بابه‌تی كه‌ركوك و به‌غدا نه‌گه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن ئه‌وا له‌ ناوخۆی هه‌رێمیش ناگه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن

فەرید ئەسەسەرد ئه‌ندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی له‌میانی گفتوگۆیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ،لەبارەی كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی ڕایگه‌یاند:” ئێمە هەموو بۆچونەكانی خۆمانمان خستۆتە ڕوو، بەرنامەیەكی تێر و تەسەلمان هەیە، ئەوەی كە ئێمە باسی دەكەین لە ۸۰%ی پەیوەندی بەناوخۆی هەرێمی كوردستان و ئایندەی هەرێمەوە هەیە، له‌ ۱۵%ی پەیوەندی بەكەركوكەوە هەیە، لە ۵%یشی پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە.”

له‌باره‌ی رێكه‌وتنی پارتی و یه‌كیتی بۆ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ، فەرید ئەسەسەرد ئه‌ندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ڕایگه‌یاند:” ئه‌گه‌ر له‌بابه‌تی كه‌ركوك و به‌غداد له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن ئه‌وا پێم وایه‌ له‌ناوخۆی هه‌رێمیش ناگه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن، هه‌رسێكی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌.”

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتیشی :” ئەگەر لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی نەگەنە ڕێكەوتن لەناو ئەگەرە خراپەكاندا ئەوە هەیە كە ئەم دۆخە بمێنێتەوە و چارەسەر نەكرێت، كە حكومەت هەیە و نیە، پەیوەندییەكان نەدۆستانە دەبێت نە دوژمنانە، هیوادارین ئەمانە چارسەر بێت تا نەچینە سەر ئەگەرە خراپەكان چونكە ئەگەری خراپتر هەیە لەناو ئەگەرە خراپەكاندا ئەو دوو ئەگەرە باشەكانیانە.”

له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت :” یەكێتی و پارتی پێكەوە هاوكار بن لەكەركوك تا بەوجۆرەی پێویستە مافی كورد لەكەركوك بەدەست بێت،دەبێت پارتی یارمەتی ئێمە بدات بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەست بكاتەوە بەكارەكانی خۆی و كۆببێتەوە لەناوخۆی كەركوك ، هەروەها دابەشكردنی پۆستەكان، وە پێویستمان بەهاوكاریكردنی یەكترە لەگەڵ بەغداد لەناو كەركوك بۆ ئەوەی بتوانین پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنێین ئەوە دوو بابەتی زۆر سەرەكیە ،بەكاراكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەست دەكرێت بەچارەسەركردنی كێشەكان بۆیە هەتا ئەو ئەنجومەنە ئەندامەكانی نەگەڕێنەوە لەدەرەوەی كەركوك بن كێشەكانی كەركوك چارەسەر ناكرێت بۆیە ئێمە دەمانەوێت پارتی هاوكارمان بن”.

Back to top button