گوته‌بێژی یه‌كێتی : كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆیه‌ دواخرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئێمه‌ ئاماده‌نه‌بوون

بڕیاربوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩، هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کۆببنەوە، بەڵام لەسەر داوای یەکێتی کۆبوونەوەکە دواخرا.

لای خۆیه‌وه‌ سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە، گوتەبێژی فەرمی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیاند: ”کۆبوونەوەکە دواکەوت لەبەر ئەوەی ئەندامانی شاندەکەی ئێمه‌ ھەمووی ئامادە نەبوون و کۆبوونەوەکەش ھی ھەردوو شاندەکەیە، بۆیە ڕەنگە بکەوێتە یەک دوو ڕۆژی داھاتوو“.

لەبارەی کاریگەریی دواخستنی کۆبوونەوەکە، گوتەبێژی فەرمی یه‌كێتی ده‌ڵێت :”هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت لەبەر ئەوەی ئێمە دوو شاندمان ھەیە، شاندێکمان بۆ پێکھێنانی حکوومەتە و شاندێکی دیکەش بۆ نووسینەوەی كارنامه‌ی سیاسی و کاری ھاوبەش و کێشەی بەغدا و کێشەی کەرکووکە”.

سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌یشارده‌وه‌و گوتیشی :” هەندێک لە گفتوگۆ میدیاییەکانی ئەم دواییە، کاریگەریی نەرێنییان بۆ سەر ژینگەی کۆبوونەوە دواخراوەکەی ئەمڕۆ درووست کردووە”.

Back to top button